قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، بە هۆکاری نەبوونی مۆڵەتی تاتوو کردن، ئارایشتگایەکیان داخستووە.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٧ی کانوونی دووەم، قائیمقامیەتی سلێمانی رایەگەیاند، لە راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاکانی سلێمانی سەربە لیژنە هاوبەشەکان ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تاتوو کردن بۆ ژنان، ئارایشتگایەک لە گەڕەکی بەکرەجۆ بە ناوی تولیپ داخراوە.
ئەوەش هاتوە، شوێنەکە پابەندی رێنماییە توندروستییەکان نەبووە مەرجەکانی تێدا پەیڕەو نەکراوە، ئەمەش هۆکاریکی دیکە بووە بۆ داخستنی، هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە بۆ ئەنجامدانی تاتوو بۆ ژنان دەبێت ئەو کەسەی کارەکە دەکات خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بێت و لە هەمان کاتدا مۆڵەتی کردکردنی لە وەزارەتی تەندروستی وەرگرتبێت.
لە راگەیاندنەکەشدا ئەمەش هاتوە"له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێری تاتۆ و پێداویستییه‌كانیدا و به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یان و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (٥٥) پارچه ئۆكسجین و بۆیه‌ی قژرهنگكردن (٣٠) پارچه‌ی گه‌وره چه‌سپی نینۆك، یه‌ك سه‌تڵ بلۆندهری ره‌نگ سور له‌گه‌ڵ (١٤٥) پارچه مه‌وادی جۆراوجۆری دیكه، گرتوه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێن".