وابڕیاره له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌ڕله‌مانی عێراقدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مسته‌فا غالب، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بكرێت.
میدیا عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه كه دیارترینیان ئەوەیە لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مسته‌فا غالب، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌كرێت و له‌لایه‌ن فالح ساری پرسیاره‌كانی ئاڕاسته ده‌كرێت.
هاوكات باس لهوهشكراوه، لێپرسینه‌وه‌كه له‌سه‌ر پرسی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت و دابه‌زینی به‌های دۆلار به دینار و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك جێبه‌جێكردنی پڕۆژه یاسای ئاودێری و ده‌نگدان له‌سه‌ر پرسی ژنانی ئێزدی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای سه‌ندیكای وردبینان و ژمێریاران گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.