لە هەولێر دوو برا کوژران

کوردستان 27/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا لەبەردەم نەخۆشخانەی ماریامانا لە شارۆچکەی عەنکاوە کوژران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەم، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی دوژمندارییەتییەوە، کاتژمێر ٥:٣٠ ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا لە شارۆچکەی عەنکاوە درانەبەر دەسڕێژی گولـلە و بەهۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستدا.
ناوبراو راشیگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی چۆنییەتی روودانی تاوانەکە بەردەوامە و ناسنامەی تەقەکەرەکانیش لەلای پۆلیسدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە کوژراوەکان ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕیان پێبووە، بەڵام لەوکاتەدا هەردوو براکە بە مەبەستی جگەرەکێشان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیبوون و تەقەکەرەکانیش ئەو هەلەیان بە دەرفەت زانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا