بە ڤیدیۆ.. هەیفا وەهبی بە شێوەیەکی "شێتانە" ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی لێدەخوڕێت

هەمەرەنگ 27/01/2021

Alternate Text

هەیفا وەهبی، خانمە هونەرمەندی لوبنانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پێگەی فەرمی خۆی لە "ئینستاگرام" بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا بە شێوەیەکی خێرا ئۆتۆمبێلە وەرزشییە گرانبەهاکەی لێدەخوڕێت.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە هەیفا وەهبی لەگەڵ خەڵەف مەقود خانمە هونەرمەندی لوبنانی دەردەکەوێت، بە خێراییەکی رادەلەبەر ئۆتۆمبێلە وەرزشییە رەنگ سپییەکەی لێدەخوڕێت.
بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری وڵاتەکەوە، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە لوبنان بەڕێوەدەچێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا