هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە یارییەکی دۆستانەدا
لەگەڵ کویت بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە دەباتەوە، کە لە یاریگای "جذع
النخلة"ی پارێزگای بەسڕە بەڕێوەجوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەم، هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی عێراق و کوەیت لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی یەکتربوونەوە، سەرباری ئەوەی لە خولەکی ٢٤ی یارییەکەدا کوەیت لە رێگەی یاریزان عید ئەلڕەشیدی گۆڵی
یەکەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، بەڵام دواتر لە خولەکی ٧٨ و ٨٨ی گێمی دووەمدا عێراق دوو
گوڵی تۆمارکرد و یارییەکەی بردەوە.
شایەنی باسە، بەڕێوەچوونی یاری نێوان عێراق و
کویت لە کاتێکدایە کە بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی و ئاستی رێکخستنی یارییەکان، چەندین
ساڵە "فیفا" رێگە بە بەڕێوەچوونی یارییە نێودەڵەتییەکان لەسەر خاکی عێراق نادات.