عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەکان داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

عێراق 27/01/2021

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات و بەغدا ئامادەیە جارێکی دیکە داوایەکی هاوشێوەی ئاڕاستە بکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەم، وەزارەتی دەرەوی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، وەزیری دەرەوەی عێراق چاوی بە هەریەکە لە مارتن هس، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەورۆپا لە عێراق و جان بێرناردی یاریدەدەری کەوتووە و تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق کراوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی عێراق لە هەولدایە بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی هەڵبژاردنەکان و داواشی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی کردووە، بۆ ئەوەی چاودێری هەڵبژاردنەکان بکەن و ئامادەشن جارێکی دیکە ئەو داواییەیان لێ بکەنەوە.
لای خۆشیەوە، مارتن هس پشتیوانی یەکێتی ئەوروپای بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتکردەوە و رایگەیاند،" بڕێك بودجە وەک پاڵپشتی دارایی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق دابین دەکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا