وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران
رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هەر هەڵەیەکیان بەرامبەر ئەنجامبدات، هەریەکە لە
شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا تەختی زەوی دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەم، لیوا
ئەبو فەزل شکارچی، وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند،"
هەڕەشەکانی ئیسرائیل تەنها جەنگی دەرونییە و ئەگەریش راستی بێت و ئیسرائیل هەر
کردەوەیەکی "گێلانە" لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان ئەنجامبدات، تەلئەبیب
خاپور دەکەین ".
ناوبراو راشیگەیاند،" سوپای ئیسرائیل لە
حاڵەتێکی ترسناکیدایە و ئەوان لەوە لاوازترن کە هەڕەشەکانیان لەسەر ئەرزی واقیع
جێبەجێ بکەن، هەڕەشەکانیشیان بۆ وێرانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان تەنها خەونێکن
".