Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا دووچاری رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە

جیهان

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

پاش بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە بەریتانیا بۆ زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس، بۆریس جۆنسۆن دووچاری رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە و بە کەمتەرخەم لە رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنای ناودەبەن.
هەرچەندە لە یەکێک لە وتارەکانی پێشوویدا بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندبوو،" حکومەت سەرجەم ئەو ئەرکانەی جێبەچێکردووە کە لەسەری بوو بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا "، بەڵام زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە بەریتانیا تۆشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەڵاستێر کامبڵ، سیاسەتمەدار و ئەندامی پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی "میرۆر" بڵاویکردووەتەوە، نوسیویەتی،" لە کاتێکدا کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تەشەنەی دەسەند، بۆریس جۆنسۆن سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆی و کشانەوە بوو لە یەکیتی ئەوروپا ".
ئاماژەی بەوەشکردووە،" لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا جۆنسۆن کەمتەرخەم بوو لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکە و بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی سنورەکان و بەکارهێنانی دەمامک دواکەوت ".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP