مەسعود بارزانی: پێشمەرگە بە خوێن و قوربانیدانی خۆی كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست

کوردستان 27/01/2021

Alternate Text

مەسعود بارزانی رایگەیاند، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەم، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەرهەمهێنانی فیلمی ئێرانی "تەوەکول" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەك ئەوە بزانن كە ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو.
ناوبراو راشیگەیاند، شەڕكردن لەگەڵ داعش شەڕێكی ئاسان نییە، چونكە بەرەیەكی بەرفراوان و هەمەلایەنە و، لایەنێكیش بە تەنیا ناتوانێ داعش تێكبشكێنێت، ڕیشەكێشكردنی داعش هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەموو لایەك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.
هاوکات، ئەوەشیخستەڕوو، كاتی خۆی لە شەڕی داعشدا سوپاسی هاوپەیمانان و ئەمەریكا و هەموو ئەو لایەنانەمانکرد کە بەشداری شەڕی داعشیان كرد و یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا