شەبنەم بارانی رایگەیاند:" توشی روودای هاتوچۆ بووم، بەڵام سوپاس بۆ خوا سەلامەتم و تەندروستیم باشە ".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢١، شەبنەم بارانی، خانمە مۆدێلی کورد لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی لە نەخۆشخانە بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی:" توشی رووداوی هاتوچۆ بووم و ئێستا تەندروستیم باشە، تەنها سەرم تەقەڵی لێدراوە و چەند شوێنێکی جەستەشم برینداربووە ".
هاوکات، شەبنەم بارانی سوپاسی ئەو کەسانە دەکاتە کە لە رێگەی نامە و پەیوەندیکردنەوە هەواڵیان پرسیوە و دەڵێت:" ببورن کە ناتوانم وەڵامی پەیوەندییەکانتان بدەمەوە و تەندروستیم باشە ".
شەبنەم بارانی، خانمە مۆدێلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان دەژێت و خاوەنی ٦٣١ هەزار "فۆلۆوەرس"ە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.