نرخی تمەن و دیناری عێراقی زیاتر دابەزین

ئابوری 09/02/2021

Alternate Text

لەدوای ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق بڕی کەمتر لە رۆژانی رابردووی دۆلار خستە بازاڕەکانەوە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەزربووەوە بۆ ١٤٦ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی.

جەبار گۆران  شارەزای ئابووری و دراو بە BMC راگەیاند:" هەر وەک چۆن پێشبینیمان کردبوو بەهای دۆلار بەرزبووەوە، هۆکاری سەرەکیشی بۆ کەمی خستنەبازاڕی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراوە بۆ ناو بازاڕەکان دەگەڕێنتەوە".

ئاشکراشیکرد:" بەشێکی زۆری ئەو دۆلارە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بۆ حەواڵات و کاری بازرگانی سەرف دەکرێت و بڕێکی کەمی دەخرێتە ناو بازاڕەکانەوە هەر بۆیە نرخەکەی بەرز دەبێتەوە.

بەگشتی ئەمڕۆ نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ١٥٠ دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٨٠٠ دینارە
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار ١٥٠ دینارە
١٠٠ دۆلار یەکسانە بە دوو ملیۆن و ٤٥٠هەزار تمەنی ئێرانی
١٠٠ لیرەی تورکی یەکسانە بە ٢٠ هەزار و ٧٥٠ دینار

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا