وەزارەتی دارایی ٢٥ رۆژ جارێک مووچە دابەش دەکات؟

ئابوری 09/02/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی زانیاریی نوێی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ و وادەی دابەشکردنی مووچە بۆ BMC ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢١، عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" دوو بڕگە هەیە لە بڕیاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، یەکێک خۆی دەبینێتەوە لە بڕگەی یاساییدا کە وەزارەتی دارایی ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشبکات، لایەنی دوومی بڕیارەکەش بریتیە لە دابەشکردنی مووچە هەموو ٢٥ی مانگێک بەپێی داهات، بەڵام ئەمە بڕگەیەکی نایاساییە".

لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە، ناوبراو روونیشیکردەوە:" لەکۆتایی ئەم مانگەدا یاساکە دەگاتە پەرلەمان، لەوێوە نزیکەی مانگێکی دەوێت بۆ پێداچوونەوە و تاوتوێکردنی لەلایەن لیژنەی داراییەوە، بۆیە ئەگەری هەیە تا مانگی نیسانی داهاتوو دەنگدانی لەسەر نەکرێت".

لەلایەکی دیکيشەوە، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، لە ئەگەری پابەندبوون بە بڕگەی دووەم، ئەگەری هەیە رێژەی لێبڕین لە مووچەدا زیاتر بێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی مووچە بەپێی داهاتی هەرێم دابەشدەکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا