بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، پاش
کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانییان کەسێک بەتۆمەتی نوسینی چەند دروشمێکی تایبەت بە گروپی
تیرۆرستی (ئەنساڕ ئیسلام) لە سەر دیواربەندی شەهیدانی خێڵی حەمە لە گوندەکە
دەستگیر بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
شارەزوور لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:"هێزەکانیان توانییان لە رێکەوتی
٧ی شوباتی ٢٠٢١، کەسێک بەتۆمەتی نوسینی چەند دروشمێکی تایبەت بە گروپی تیرۆرستی
(ئەنساڕ ئیسلام) لەسەر دیواری شەهیدانی خێڵی حەمە لە سنوری شارەزوور دەستگیر بکەن
و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ئاماژە بەوەشکراوە:"تۆمەتبارەکە ناوی (س. م. ق)یە و
بە پێی ماددەی ٣ێ تیرۆر دەستگیرکراوە، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی بەوەداناوە کە
لەژێر کاریگەری هەندێک وتاری توندڕەویدا ئەو بیرۆکانەی وەرگرتووە".