پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاددەکات

کوردستان 09/02/2021

Alternate Text

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و لەباربوونی کەشوهەوا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیانی هەرێم زیادی کردووە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بەBMC  راگەیاند:"لە ئێستادا نزیکەی ١٧ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت و نزیکەی سێ هەزار و ٩٠٠ مێگاوات کارەباش بەرهەم دەهێنن".

روونیشیکردەوە:" لە ئێستادا خواست لە سەر کارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە کەمە و لەباربوونی کەشوهەواش وایکردووە کارەبای زیاتر بەرهەم بهێنرێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش بە هاوڵاتیان زیاتر بێت".
وتیشی:" وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بەبەرزکردنەوەی نرخی کارەبای نیشتیمانی بەرێژەی ٢٠٪ و  پێدانى هەر کاتژمێرێکیش لەكاره‌باى نیشتیمانی دەکرێتە بنەما".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا