پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی دروستکردن و مامەڵەکردن
بە پارەی ساختەوە راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" پاش ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێکی ساختەکاری لە نێو شاری هەولێر، توانییان تۆمەتبارێک بەناوی (ا.ع.هـ) دەستگیر بکەن، کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕێک پارەی ساختەدا گیراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" پاشان پشکنین بۆ شوێنی
نیشتەجێبوونی تۆمەتبارەکەکرا و توانرا دەستبەسەر بڕی چوار ملیۆن دیناری عێراقی ساختە،
لاپتۆپێک و ئامێرێکی پرێنتەر بگیرێت، کە بۆ کاری ساختەکاری بەکاری دەهێنا".
ئەوەشخراوەتەڕوو:"تۆمەتبارەکە بەپێی
ماددەکانی ٢٨١ و ٢٨٩ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانیش
لەگەڵیدا بەردەوامە".