باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا داوای لێبوردن دەکات

عێراق 09/02/2021

Alternate Text

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا داوای لێبوردن لە دانیشتوانی شارەکە دەکات و دەڵێت"بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری و رێوشوێنە فریاگوزارییەکانمان، لەچەند رۆژی داهاتوو زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەکەوە دەردەچێت و ژاوەژاو دروست دەکات".
ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢١، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی کۆمەڵێک رێوشوێنی تایبەت بە راهێنانەکانمان دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوەکانمان دەگاتە دانیشتوانی نزیک لە باڵیۆزخانە، بەهۆیەوە ژاوەژاو دروست دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:"داوای لێبوردن لە دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری باڵیۆزخانەکە دەکەین کە بەهۆی ئەو دەنگانەوە ناڕەحەت دەبن".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا دەکەوێتە ناوچەی سەوز و بەهۆی نزیکی چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون لێیەوە، هەندێک جار ئەو موشەکانەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ئاڕاستەی دەکرێن، دەکەونە ئەو ئەو ناوچانەی خەڵکی سڤیل تێیاندا نیشتەجێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا