وەزارەتی دارایی ئەم پارەیە خەرجدەکات

کوردستان 09/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بڕی زیاتر لە ١٩ ملیار دینار بەمەبەستی دانەوی قەرزی کرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی سەرف بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" وەزیری دارایی رەزامەندی لەبارەی خەرجكردنی بڕی ١٩ ملیار و ٦٨٦ ملیۆن و ٤٧٢ هەزار دینار بۆ دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بە شێوەی نەقدی دەربڕی".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (٢٠١٦-٢٠١٧)(٢٠١٧-٢٠١٨)(٢٠١٨-٢٠١٩) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت، بەو مەرجەی كارنەكاتە سەر مووچەی فەرمانبەران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا