بەریتانیا رەتیدەکاتەوە فرۆشتنی چەک بە سعودیە رابگرێت

جیهان 09/02/2021

Alternate Text

بەرپرسانی بەریتانیا رەتیانکردەوە فرۆشتنی چەک بە سعودیە رابگرن و دەڵێن" بەریتانییەکان خۆیان بڕیار لەسەر فرۆشتنی چەک دەدەن و ئەو پرسە پەیوەندی بە وڵاتانی دیکەوە نییە".
جێمس کلیڤری، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند:"پێداجوونەوەمان بەبڕیاری راگرتنی فرۆشتنی چەک بە سعودیە لەلایەن ئەمریکاوە کردووە بۆ ئەوەی لە یەمەن بەکارنەهێندرێن و مۆڵەتی فرۆشتنی چەکی بەریتانیش بە گرنگییەوە دەرچووە بۆ ئەوەی دڵنیا ببین لەوەی هیچ جۆرە پێشێلکارییەک لە یاسای مرۆیی روونەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو بڕیارانەی ئەمریکا سەبارەت بە فرۆشتنی چەک دەریدەکات تایبەتن بە خۆیانەوە و بەریتانیا بە جددی بەرپرسیارییەتی فرۆشتنی چەک هەڵدەگرێت".
هاوکات، تۆبیاس ئێڵوود، سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا داوایکرد وڵاتەکەی بەرپرسیارییەتی تەواوی نزیکترین هاوپەیمانی ئەمنی (ئەمریکا) لە ئەستۆ بگرێت و کۆتایی بە هەناردەی ئەو چەکانە بهێندرێت کە دەبنە هۆی دروستبوونی جەنگ لەو ناوچانەدا.
ناوبراو ئەوەشیخستەڕوو:"ئەمریکا لە راگرتنی فرۆشتنی چەک بەو وڵاتانە ئامانجێتی رێگە بۆ پێکهێنانی لێکتێگەیشتنی ئاشتی لە یەمەن خۆش بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا