سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هێزەکانی
ئاسایشی رایگەیاند:" هەر کەسێک ببێتە هۆکاری یاسا شکێنی و زیانگەیاندن بە ژیانی
هاوڵاتیان رووبەڕووی دادگای بکەنەوە.
د. خەسرەو گوڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم
لە پەیامێکیدا بە هێزەکانی ئاسایش رایگەیاند:" پێویستە هەر کەسێک ببێتە هۆی
زیانگەیاندن بە ژیانی گشتی و یاسا شکێنی راپێچی یاسا و دادگاکانی بکەن و وەک
هەمیشە سڵ لە هیچ کارێکی تاوانکاریش نەکەنەوە کە زیان بە ئاسایشی هەرێم
بگەیەنێت".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" رادەستکردنی
یاسا شکێنان بە دادگا و چاوپۆشی نەکردن لە هیچ تاوانبارێک لە ژێر هەرناوێکدا و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەرک و بەرپرسیارێتی هێزەکانی هێزەکانی ئاسایشە".