ئاژانسێکی ئێرانی شێرکۆ بێکەس، شاعیری
بەناوبانگی کورد، بە ئیمڕاتۆری شیعری جیهان و سروشت و عەشق وەسف دەکات.
ئاژانسی ئینسای ئێران، رایگەیاندووە:"
شێرکۆ بێکەس، شاعیری بەناوبانگی کورد ئیمپراتۆری شیعری جیهانی و سروشت و ئازادی و
عەشقە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" زۆربەی
شیعرەکانی ئەو شاعیرە کوردە بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی، ئیتاڵی، دانیمارکی،
ئەڵمانی و چەند زمانێکی دیکەی جیهانی وەرگێڕدراوە و لە هەریەکە لەوڵاتانی کەنەدا و
ئەمریکا چووەتە ناو بەرنامەی خوێندنەوە".
شێرکۆ بێکەس، لەساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی
لەدایکبووە و کوڕی شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەسە و یەکێکبووە لە دامەزرێنەرانی شیعری
هاوچەرخی کوردی و یەکەم بەرهەمی خۆشی بەناوی تریفەی هەڵبەست لە ساڵی ١٩٦٨
بڵاوکردووەتەوە و لە ٤ی ئابی
ساڵی ٢٠١٣ لە شاری ستۆکهۆڵم ژیانئاواییکرد و لە
رێورەسمێکدا لە پارکی ئازادی ساری سلێمانی بە خاک سپێردرا.