داوی بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لەبارەی
دروستبوونی پشێوی گەورە و دیارنەمانی پارەیەکی زۆر لەناو مزگەوتی موجەمەعی قەزای
چەمچەماڵ بەڕێوەبەری ئەوقافی قەزاکە هەواڵەکەی رەتکردەوە.
مژدە رەئوف، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" کەسێک برێک پارەی داوە بە وتارخوێنی
مزگەوتی موجەمەعی قەزای چەمچەماڵ بەمەبەستی کڕینی مۆلیدە بۆ مزگەوتەکە، بەڵام مەلای
مزگەوتەکە بە گوتەی خۆی پارەکەی لەکارێکی خێرخوازی دیکەدا خەرجکردووە و مۆلیدەی بۆ
مزگەوتەکە نەکڕیوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" ئێوارەی ئەمڕۆ
سێشەممە، ٩ی شوبات، ئەو کەسەی پارەکەی داوە بە وتارخوێنی مزگەوتەکە دوای نوێژی
ئێوارە تەنها روونکردنەوەیەکی بۆ هاوڵاتیان داوە و پێی راگەیاندوون ( سکاڵا لەسەر
وتار خوێنەکە تۆماردەکات و روونکردنەوەی لەبارەی چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە دەوێت کە بۆ کڕینی
مۆلیدە بۆ مزگەوت پێیداوە)".