دوو بەرپرسی دیکەی هەرێم فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو

کوردستان 09/02/2021

Alternate Text

دادگای قۆرەتوو، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم و وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان دەرکرد.

چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی شوبات،بەهۆی ئامادەنەبوونیان وەک گەواهیدەری دانیشتنێکی دادگا  فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەکە لە ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم وعەباس ئیسماعیل، وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی قورەتوە وە دەرکراوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لەدوای ئەوەی هەریەکە لەو دوو بەرپرسە لەلایەن دادگاوە بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی گەواهی لە دادگاییکردنی هەریەکە لە بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە تۆمەتی داخڵکردنی باری بازرگانی نایاسایی بدەن و ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا نەبوون فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان بۆ دەرکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا