بەم خواردنانە کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە بکە

تەندروستی 09/02/2021

Alternate Text

شارەزایانی بواری تەندروستی چەند خواردنێکیان بڵاوکردووەتەوە:" مرۆڤ دەتوانێت لەڕێیانەوە کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە بکات".

پێگەی "بۆڵدسکی" بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی شارەزایانی تەندروستی چەند خواردنێکی بڵاوکردووەتەوە:" بەزیادکردنیان بۆ ناو ژەمەکانی خواردنی مرۆڤ دەتوانێت لەڕێیانەوە کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە بکات".

ئەو خواردنانەی دەتواندرێت لە رێیانەوە کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە بکرێت..

1-پرتەقاڵ: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و ڤیتامین C لە پێکهاتەکەیدا.
2-سێو: بەهۆی هەبوونی کاربۆهیدرات و شەکری ( فرکتوز) کە جۆرێکی باشی شەکرە لە پێکهاتەکەیدا.
3-مۆز: بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی باشی ریشاڵ لە پێکهاتەکەیدا، بەڵام پێویستە بە رێژەیەکی کەم بخورێت.
4-ترێ: بەهۆی هەبوونی ماددەی ریسفیراترول لە پێکهاتەکەیدا کە بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکری گلوگۆز و رێگرە لە زیادبوونی رێژەکەی لە خوێندا.
5-برۆکلی: بەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی شەکری گلوگۆز لەلایەن پێکهاتەکانی ناویەوە.
6-سپێناخ: بەهۆی رێگربوونی لە بەرزبوونەوەی شەکری گلوگۆز.
7-تەماتە: بەهۆی هەبوونی دژە ئۆکساید لە پێکهاتەکەیدا کە هاوکارە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رێژەی شەکر لە خوێندا.

لەگەڵ ئەم خواردنانەدا باس لەهەریەکە لە خواردنەکانی ( بادەم، هەڵوژەی وشک، نۆک، نیسک، برنجی قاوەیی) کراوە کە هاوکارێکی باشن لە رێکخستنی رێژەی شەکر لە خوێندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا