دادگا پەڕاوی
لێکۆڵینەوەی بۆ سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی تێوەگلان لە هۆکاری مردنی مارادۆنای
ئەستێرەی ئەرجەنتینی کردەوە.
رۆژنامە ئەرجەنتینیەکان
رایانگەیاندووە": دادگای لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ سێ جاودێری
تەندروستی دیۆگۆ مارادۆنا، یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە تۆمەتی
تێوەگلان لە هۆکاری مردنەکەی کردەوە.
هاوکات
باسلەوەسکراوە:" ئەم رێکارە یاساییانە لە دوای داواکردنی هەرسێ کچەکەی مارادۆنا
( دالما، جیانینا، جانا) بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری تەوەاوەتی مردنی باوکیان دەستیپێکردووە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ئەستێرەی دیاری
تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ژیان ئاواییکرد و چەندین
گومان لە بارەی هۆکاری مردنەکەیەوە درووستبووە و تائێستاش لێکۆڵینەوەکان لە
بارەیەوە بەردەوامن.