لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی، بڕیاردراوە لیژنەی باڵای چاکسازی پێکبهێنرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان:"بڕیارە لیژنەی باڵای چاکسازی لە مستەفا کازمی وەک سەرۆکی لیژنەكە و وەزیری دارایی جێگر و بە ئەندامێتی ھەریەك لە وەزیرانی پلاندانان، نەوت، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگاری بانکی ناوەندی و راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ستراتیژی پێکدێت و سەرپەرشتی بەرنامەی چاکسازی حکومەت دەکات، لە سەرجەم بوارەکاندا".
ئەمە لەكاتێكدایە بەگوێرەی ئامارەکانی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی عێراق یەكێكە لە وڵاتە گەندەڵەكانی جیھان و بڕێكی زۆری پارەی ئەو وڵاتە بە ھەدەر دەدرێت و داھاتەكەی نادیارە".