حکومەتی هەرێم لەبارەی بودجەی هەرێمەوە کۆدەبێتەوە

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١، یەکێک لە تەوەرەکانی پێکدەهێنێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردووەتەوە:"ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت کۆدەبێتەوە".

ئاشکراشیکردووە:" خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١، خستنەڕووی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە چاکسازی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا