بەرپرسێک دوای کوتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 10/02/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەردەن دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، موهەندیس عەبدولهادی مەجالی، سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەران و دەرماندەی پێشووتری ئاسایشی وڵاتەکە دوای کوتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

لەلایەکی دیکەشەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەکەی بە میدیا ئەردەنییەکانی راگەیاندوە، پێش سێ هەفتە لە گیان لەدەستدانی، موهەندیس بە ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کوترا، بەڵام دەرفەتی نەبوو پێش گیان لەدەستدانی بە ژەمی دووەم بکوترێت.

موهەندیس عەبدولهادی مەجالی لە ساڵی ١٩٣٤ لەدایک بووە، لە ماوەی چەند ژیانیدا چەند پۆستێکی باڵای لە وڵاتەکەدا وەرگرتبوو وەک وەزیر و باڵیۆز و چەندانی دیکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا