پارێزەرێکی کورد لە تورکیا گیانی لەدەستدا
کچێکی تەمەن
٢٥ ساڵ کە پیشەی پارێزەرە دوای ئەوەی لە وڵاتی تورکیا گیانی لەدەستدا ئەمڕۆ
چوارشەممە تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کرودستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری ته‌ندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند: "ئەم بەیانییە ئاگادارکراینەوە بە گەڕانەوەی تەرمی كچێكی ته‌مه‌ن
٢٥ ساڵ بە ناوی(سۆما شێخ کامیل) له وڵاتی توركیاوە کە دەوترێت به‌هۆی غازگیرانەوە له كاتی خۆشووشتنیدا لە
حەمام گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاشکراشیکرد:" له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و ژنە پارێزەرە له پزیشكی
دادی سلێمانییه و دوای رێکكاره پێویسته‌كان راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردنی".
لای خۆشیەوە بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری پزیشکی دادی
سلێمانی بە BMC راگەیاند،" لە وڵاتی تورکیا هەموو کارە
یاساییەکان بۆ تەرمەکە کراوە و ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری ئەو وڵاتەی لەگەڵدایە، بۆیە
ئەوان وەک پزیشکی دادی سلێمانی توێکاری بۆ تەرمەکە ناکەن".