دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران؛ مووچە دواناکەوێت

عێراق 10/02/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران، مووچە دوا ناکەوێت و لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دواناکەوێت و لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت.

ناوبراو بە گرنگیشی زانی کە پێش دانیشتن بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١، دانیشتنێکی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت تا بەرچاوڕوونی هەبێت و دووربێت لە موزایەدەی سیاسی.

لای خۆشیەوە، جەمال کۆچەر پێشبینیشیکرد کە لەهەفتەی داهاتوودا رێککارەکانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە دەستپێبکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا