وەزارەتی دارایی رەزامەندی دا بە خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە

ئابوری 10/02/2021

Alternate Text

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، رەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی پارەی ئەو مامۆستایانەی چاودێری هۆڵەکانی تاقیكردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکان بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی دارایی هەرێم لە نووسراوێکدا  کە واژووی ئاوات شێخ جەنابی، لەسەرە، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی پارەی ئەو مامۆستایانەی چاودێری هۆڵەکان بوون لە کاتی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دوومی ئەزموونە گشتییەکان.

نووسراوەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١دا دەرچووە کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەریەکە لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە) کراوە و بڕیاردراوە بە خەرجکردنی سێ ملیار و ٩١٠ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار دینار بۆ مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکان لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا