لەگەڵ ئەوەی سیر یەکێکە لە بەرهەمە زۆر باشەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام خواردنی بەشێوەیەکی زیادەڕەو زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
سایتی سوهوی چینی بڵاویکردووەتەوە:"خواردنی سیر بەشێوەیەکی بەردەوام و زیادەڕەو دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاستی بینین و تەڵخبوونی چاو، هەستکردن بە سەر قورسبوون، خراپبوونی ئاستی بیستن، وشکبوونەوەی دەم، خراپبوونی بیرەوەری".
شارەزایانی تەندروستی ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن، واز لە خواردنی سیر نەهێنین، چونکە بەسودە بۆ دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ و هەوکردنی ئەندامەکانی جەستە، بەڵام پێویستە زیادەڕەوی نەکرێت لە خواردنیدا.