لە چیای گارا شەڕ لە نێوان تورکیا و پەکەکە هەڵگیرسا

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

لە چیای گارا لە سنوری باکووری کوردستانی باشوور، سوپای تورکیا دەستیانکردووە بە ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پەکەکە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، شەڕ لە نێوان هێزە سەربازییەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە هەڵگیرسا و وەزیری بەرگری تورکیا لەو بارەیەوە رایگەیاند، دەستیانکردووە بە ئۆپەراسیۆنی (چنگی هەڵۆ) دژی گەریلاکانی پەکەکە لە چیای گارا لەسەر سنوری هەرێم لەگەڵ تورکیادا.

لەلایەکی دیکشەوە، بەرگری تورکیا رایگەیاند، کە هێزی ئاسمانیان دابەزاندووە بۆسەر چیاکە بۆ شەڕ دژ بە گەریلاکان، روونیشکراوەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەشت گەریلای پەکەکە کوژراون، بەڵام هێشتا راگەیاندنی پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا