پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازگەی تاسڵوجە، لە ئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان هێزێکی کۆماندۆی سەر بە جێگری سەرۆکی هەرێم و کارمەندێکی ئاسایشی بازگەکە، کارمەندەکەی ئاسایش گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC:" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆی سەر بە جێگری سەرۆکی هەرێم لە بازگەی ئاسایشی تاسڵوجە، لە ئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ کارمەندێکی ئاسایش بە چەقۆ هێرش دەکەنە سەری،بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
هەربە گوێرەی زانیارییەکان:"لەلایەن مەفرەزەکەی ئاسایشەوە ئەو چوار دەستدرێژیکارە دەستگیردەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".