ئەمڕۆ، لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند:" دۆخی کۆرۆنا لە عێراق زۆر مەترسیدارە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزیبن".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١. وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند:" لە دواین ئامار و پێشبینییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوە بەدیکراوە کە دۆخەکە مەترسیدارە و ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان لە بەرزبوونەوەدایە".
ئەوەشهاتووە لە ئەگەری ئاڵۆزتربوونی دۆخەکەدا ئەوا حکومەت ناچاردەبێت کەرەنتینەی گشتی بسەپێنێت، ئەویش بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو رێژە بەرزەی مردن و توشبوون کە لە ساڵی رابردوودا تۆمارکرا".
لە بەیاننامەکەدا روونیشکراوەتەوە" رێگری کردن لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە بەپرسیارێتی هەمووانە و پێویستە لەسەر هاوڵاتیان دەمامک بەکاربهێنن و پابەندی رێککارەکانی خۆپارێزی ببن، ئاشکراشکراوە کە پێشنیارییانکردووە کە کۆڕ و کۆبوونەوە لە کافتریا و شوێنە گشتییەکان قەدەغەبکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوایین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا لە عێراق، ژمارەی توشبوون بەرزبووەتەوە بۆ ١٩٩٤ کەس و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بۆ هەشت کەس بەرزبووەتەوە.