ئاسایشی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەی بازگەی تاسلوجە هاتەدەنگ

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بازنەی تاسڵوجە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند پێشمەرگەیەک و کارمەندانی ئاسایشی بازگەکە دروست بوو کە بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا، ئاسایشی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەی دا.

 

دەقی راگەیاندراوەکە:

بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاند/ روونکردنەوە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٠/٢/٢٠٢١ ، کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەر لەبەیانی لە بازگەی تاسڵوجە سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە، لە نێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانی ئاسایشی بازگەکە لێکتێنەگەیشتنێک روویداوە کە لە ئەنجامدا بووەتە دەمەقاڵێ و شەڕ و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر چەند کارمەندێکی ئاسایش و بریندارکراون.
بەداخەوە عەریف شاخەوان ئەحمەد مەحمود، کارمەندی ئاسایشی بازگەی تاسوڵجە بەهۆی سەختی برینەکەی شەهید بوو و پێنج کارمەندی دیکە برینداربوون، دوای دروستبوونی کێشەکە توانرا بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک ئاڵۆزییەکان کۆتایی پێبهێنرێت و دەستبەجێ لیژنەی لێکۆڵینەوە پیکهێنرا بۆ ئەوەی یاسا بەرقەراربێت.
هەردوو لایەنی هۆکاری دروستبوونی کێشەکە بە فەرمانی بەڕێز دادوەر راگیراون، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ گیانی پاکی ئەو هاوڕێیەمان رادەگەیەنین و خوازیارین دوا کۆستیان بێت.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا