نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵەی چەند کەسێک لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی دوو کەس برینداربوون
سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سلێمانی بە BMC راگەیاند:"نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێک، لەبازاڕی دارەسووتاوەکەی دوو کەس برینداربوون.
ناوبراو رەتیشیکردەوە "هیچ کەسێک لە شەڕەکەدا گیانی لەدەستدابێت و وتی تەنها دوو کەس برینداربوون و برینەکانیان سووکە"
ئاشکراشیکرد:"بریندارەکان برینەکانیان سووکە و لەئێستادا سکاڵایان تۆمارکردووە.