تورکیا دەستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی راگەیاند

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵ" رایگەیاند:"ئەمڕۆ میتی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریدا فەرماندەیەکی باڵای پەکەکەی بە ناوی ئیبراهیم باریم لە قەزای شەنگال دەستگیرکرد".
ئەمەش پاش ئەوەهات کە چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا وەزیری بەرگری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەپەکە) لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بە ناوی "چنگی داڵ ٢" راگەیاند.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا