جەعفەر شێخ مستەفا لەسەر رووداوەکەی بازگەی تاسڵوجە هاتە دەنگ

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی بازگەی تاسڵوجە و کوژرانی کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم هاتە دەنگ و رایگەیاند:"دەستبەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو ڕووداوە، ڕووبەڕوی یاسا بکرێتەوە".

دەقی روونکردنەوەکەی شێخ جەعفەر:

ڕوونکردنەوەیەک لە نوسینگەی تایبەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢١ لە بازگەی دەروازەی تاسڵوجە، ئاڵۆزیەک دەکەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەک و برایانی ئاسایشی سلێمانی کە بە داخەوە بووەهۆی شەهیدبوونی برایەکی ئاسایش بە ناوی (شاخەوان ئەحمەد محمد)، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

لە کاتی ئاگادارکردنمان لەم ڕووداوە ئانیە، دەستبەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو رووداوە، رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەستبەجێ ڕادەستکرد کە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون، ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری یاسا.

نوسینگەی تایبەت






 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا