لە شارێکی کوردستان هەفتەیەکە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە تۆمارنەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە BMC راگەیاند:"لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەکەرکوک تۆمار نەکراوە و ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆناش دڵخۆشکەرن".
ناوبراو راشیگەیاند:"لە ئێستادا تەنها ٣٨ توشبووی کۆرۆنا لە بنکەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا لەکەرکوک ماون و رۆژانە نزیکەی ٥٠ حاڵەتی توشبوونی نوێ لە پارێزگاکە تۆمار دەکرێن".

شایەنی باسە، لە رۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ یەکەمین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لەکەرکوک تۆمارکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا