عێراق.. بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی هاوپەیماناندا تەقییەوە

عێراق 10/02/2021

Alternate Text

بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی هاوکارییە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە باشوری بەغداد تەقییەوە.

میدیا عێراقیەکان رایانگەیاندووە:" ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی شوبات، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی هاوکارییە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمان لە سەر رێی یوسفیە لە باشوری بەغداد تەقیوەتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" تەقینەوەکە جگە لە چەند زیانێکی ماددی کەم بە کاروانی هێزەکانی هاوپەیماناندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەمانگی رابردوودا دوو بۆمبی چێندراو لە دوو کاتی جیاوازدا بە کاروانی هاوکارییە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەر رێگای بابل تەقینەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا