چین و هیندستان هێزەکانیان لە سنورە هاوبەشەکانی نێوانیان کشاندەوە

جیهان 10/02/2021

Alternate Text

بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵاتی چین و هیندستان، ئەمڕۆ هەردوولا هێزەکانیان لە ناوچەی دەریاچەی بانگۆنگ تسۆی هاوبەشی نێوانیان کشاندەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی بەرگری چین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"بەپێی پلانێکی هاوبەش و لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانەی لە گەڕی نۆیەمی لێکتێگەیشتنەکانی نێوانمان ئیمزامانکرد، ئەمڕۆش هەردوولا و لەیەک کاتتدا هیزەکانمان لە ناوچە سنورییەکان کشاندەوە".
شایەنی باسە، لە مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ساڵی رابردوو رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان سەربازانی هەردوو وڵاتی چین و هیندستان لە ناوچەی لاداغی سنوری نێوان هەردوو وڵات روویدا و کوژرانی ٢٠ سەربازی هیندی و ٤٥ سەربازی چینی لێکەوتەوە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا