هەرێم.. بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە هەزاران ماسی لەناوچوون

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

لە ناحیەی تەقتەق بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی زێی بچوک و تێکەڵبوونی ئاوەڕۆی ناحیەکە پێی هەزاران ماسی لەناوچوون.

دڵشاد عەلی، لێپرسراوی هۆبەی سامانی ئاژەڵ و ماسی لە کشتوکاڵی تەقتەق رایگەیاندووە:" بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی زێی بچوک و تێکەڵبوونی ئاوەڕۆی ناحیەکە هەزاران ماسی لەناوچوون و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە سامانی ماسی لە سنورەکە گەیشتووە"

ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" لەدوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ماسییە مردووەکان لە تاقیگەدا دەرکەوتووە ماسییەکان هیچ نەخۆشییەکیان نەبووە بەڵکو تەنها بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی زێیەکە و تێکەڵبوونی ئاوی پیس پێی ئەو رێژە زۆرە ماسییە لەناوچوون.

هەرلەو بارەیەوە، فەرهاد مەولود، سەرۆکی شارەوانی تەقتەق باسیلەوەکردووە:" هەوڵیان داوە بەشێکی زۆری رێڕەوی ئاوەکە بۆسەر ناحیەی تەقتەق ببڕن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا