ئاگر لە هۆتێلێکی نزیک چێشتخانەی بابولحارەی شاری هەولێر کەوتەوە و لە ئێستادا ئاگرەکە بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵکراوە.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە BMC راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی شوبات، ئاگر لە هۆتێلێکی نزیک چێشتخانەی بابولحارە کەوتووەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانیان ئاگرەکەیان بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵکردووە و تەنها دوکەڵ لە باڵەخانەکەدا ماوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" ئاگرەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لە بارەی ئاشکراکردنی هۆکاری ئاگرەکەوە دەستپێکردووە".