تەرمی خۆشەویستی پێشووی یاریزانێکی بایرن میونخ لە ماڵەکەی خۆی دۆزارەیەوە

وەرزش 10/02/2021

Alternate Text

درەنگانی شەوی رابردوو پۆلیسی بەریتانیا تەرمی کاسیا لینهارت، نمایشکاری جلوبەرگ و خۆشەویستی پێشووی جیرۆم بواتینگ یاریزانی بایرن میونخی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزییەوە.
رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ئاشکرایکرد:"پاش هەفتەیەک لە جیابوونەوەی جیرۆم بواتینگ یاریزانی بایرن میونخ لە خۆشەویستەکەی، درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی کاسیا لینهارت خۆشەویستی پێشووی ئەو یاریزانە لە ماڵەکەی خۆی لە وڵاتی ئەڵمانیا دۆزرایەوە".
رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:"هیچ گومانێکی تاوان لە پشتی رووداوی گیانلەدەستانی ئەو کچە نمایشکارەدا نییە".
پێشتر لە رۆژی ٢ی شوباتی ٢٠٢١، بواتینگی تەمەن ٣٢ ساڵان جیابوونەوەی خۆی لە کاسیای تەمەن ٢٥ ساڵان راگەیاند، کە لەماوەی ١٥ مانگی رابردوودا لە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدا بوون.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا