سەیران عوسمان، کچە هونەرمەندی کورد نوێترین بەرهەمی خۆی
بە ناوی "بۆ ئیشق" بڵاوکردەوە.
سەیران عوسمان، کچە هونەرمەندی لاوی کورد نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی
"بۆ ئیشق" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرم بڵاوکردەوە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ١٦ هەزار بینەری هەبووە.
ڤیدیۆ کلیپەکە کاری
دەرهێنانی لەلایەن رەیان شیلازی بۆ کراوە، تێکستەکەشی لەلایەن ئازادیخا سمکۆ فەیزی و میلۆدییەکەشی لەلایەن موحسین چاڤۆشی بۆ کراوە.
سەیران عوسمان، خاوەنی زیاتر لە ٧٣ هەزار "فۆڵۆەرس"ە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و زۆربەی هەوادارانی گەنجن.