لە کاتی گەڕانەوەی کارمەندێکی هێزەکانی
ئاسایش بۆ ماڵەکەی خۆی لە ناحیەی قادر کەرەم کەسێک بە دەمانچە تەقەی لێدەکات و
دەیکوژێت.
رمک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی شوبات،
کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەکەی خۆی لە ناحیەی قادر
کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەسێکی ماتۆڕسوار تەقەی لێکردووە و لە کاتی گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ناوبراو راشیگەیاند:" کارمەندەکەی
ئاسایش ناوی ( ن، ع، م) بووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە
دەستی پێکردووە و تائێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە".
هەرلەو بارەیەوە:" د. فەرهاد محەمەد،
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" کوژراوەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢
بووە و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".