بەنزینخانەیەکی شاری سلێمانی گڕیگرت

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

بەنزینخانەی نەورۆزی شاری سلیمانی گڕیگرت و لە ئێستادا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

رێکان جەمال مەحمود، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، بەنزینخانەی نەورۆز لە نزیک یاریگای چیا لە شاری سلێمانی لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزیندا گڕیگرت و لە ئێستادا تیمەکانیان ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە".

هەر لەو بارەیەوە:" دیاری ئیبراهیم محێدین، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، بەهۆی پابەندبوونی بەنزینخانەکە بە رێنماییەکانیانەوە ئاگرەکە زۆر تەشەنەی نەکردووە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا