پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە
هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ، لە پێگەی تایبەتی خۆی
رایگەیاندووە:" مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان کەسیکیان بە ناوی ( م، ز، ح
) کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥ بووە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک بە بڵاوکردنەوەی
وێنەکانی دەستگیرکردووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە
پێشتر بڕی پێنج ملیۆن دیناری بە هەڕەشەکانی لە کچەکە وەرگرتووە و لە ئێستادا بە
فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی
پەیوەندیکردن تۆمەتبارەکە راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".