ئەلیسا عەلی نەژاد، کچە گۆرانیبێژی کورد بۆ
یەکەم جار لە ئاهەنگی رۆژی لەدایکبونیدا وێنەی لەگەڵ براکەی بڵاوکردەوە.
ئەلیسا عەلی نەژاد ( واحید ) کچە گۆرانیبێژی
کورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی خۆی و براکەی بڵاوکردووەتەوە و
رایگەیاندووە:" ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی شوبات، رۆژی لەدایکبوونیەتی و لەلایەن
براکەیەوە بۆ نیوەڕۆ خوان بانگهێشتکراوە.
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" زۆردڵخۆشە
بەوەی کە برایەکی هەیە کە لەسەرجەم خۆشی و ناخؤشیەکاندا لە گەڵیبووە".
ئەلیسا عەلی نەژاد پێشتر رەگەزی خۆی لە
نێرەوە بۆ مێ گۆڕی، بەوتەی خۆی هەستی کردبوو لە جەستەیەکی هەڵەدا لەدایکبووە و
کێشەی یەکلا نەبوونەوەی رەگەزی هەبووە".