منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان تەنها بۆ ئەوەی کارێکی نوێ تاقی بکاتەوە و بزانێت
لەئەگەری خواردنی موگناتیس دەتوانێت پارچە کانزاییەکان لەدەرەوەی جەستەیەوە بەرەو
سکی رابکێشێت، لە دوو رۆژی جیاوازدا ٥٤ پارچە موگناتیسی خواردووە.
ریڵی مۆریسۆن، منداڵێکی دانیشتووی شاری مانچێستەرە لە بەریتانیا و پاش دوو
ساڵ لە خواردنی زیاتر لە ٥٤ پارچە موگناتیس دایکی لەو کارە ئاگادار دەکاتەوە کە
ئەنجامیداوە، پاش ئەوەش راستەوخۆ پزیشکانی شارەکە لە ترسی ژەهراویبوونی ئەندامانی جەستەی منداڵەکە نەشتەرییەکی شەش کاتژمێری بۆ ئەنجامدەدەن و رزگاری دەکەن.
دایکی ئەو منداڵە ئاماژەی بەوەکردبوو:" بە بیستنی هەواڵی خواردنی ئەو بڕە زۆرە
لە موگناتیس لەلایەن کوڕەکەیەوە توشی شۆک ببوو".
ئەوەشیخستەڕوو:"هۆکاری ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن کوڕەکەیەوە تەنها
خۆشەویستی بووە بۆ تاقیکردنەوەی کاری نوێ و جیاواز ".